هه‌نجیر و زه‌یتون پێكه‌وه‌ بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ له‌ جه‌سته‌ت نه‌هێڵیت.

وه‌ك ده‌زاندرێت خواردنی هه‌نجیر بۆ خۆی تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌تی هه‌یه‌ و زۆریش به‌ سوده‌ له‌ به‌رامبه‌ریشدا زه‌یتونیش زۆر به‌ سود و پڕ ڤیتامینه‌ و خودای گه‌وره‌ ناوی هه‌ردوو خۆراكه‌كه‌ له‌ قورئانی پیرۆز ده‌هێنێت به‌هۆی سود و باشییان.”

له‌و باره‌وه‌ (د‌. دلێر گەڵاڵی) ده‌ڵێت.” خواردنی هەنجیرو زەیتون بە یەكەوە سوودی زانستی گرنگی هەیە بە تایبەت بۆ كەسانی تەمەن سەروو چڵ ساڵی، چونكە هۆرمۆنی ئەلـمیپالۆنیدز هۆرمۆنێكە لە هەریەكە لە هەنجیرو زەیتووندا هەیە بەسوودن بۆ ئەمانەی خوارەوە:

1. جەستە بەهێزو چاڵاك دەكات.
2. ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنێت.
3. دڵ چاڵاك و بەهێز دەكات.

جێگەی باسكردنە ئەلـمیپالۆنیدز هۆرمۆنێكە لەلایەن مێشكی مرۆڤ دەردەدرێت لە تەمەنی (35 – 15) ساڵی.

تیمێك لە زانایانی ژاپۆنی سەلـماندوویانە كە ئەو هۆرمۆنە تەنها لە كاتی تێكەڵكردنی هەنجیرو زەیتون چاڵاك دەبێت و فرمانەكانی ئەنجامدەدات.

 

Back to top button