به‌په‌له‌… له‌ سلێمانی ته‌قه‌ له‌ باره‌گایه‌كی پارتی كرا.

له‌ شاری سلێمانی و له‌ به‌ره‌به‌یاندا، ئۆتۆمبێلیكی نه‌ناسراو به‌ چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ به‌سه‌ر باره‌گای لیژنەی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کرا و به‌رپرسێكی پارتیش له‌ شاره‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌.”

له‌و باره‌وه‌، (دانا شەھید جەزا) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاندوه‌.”به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی8ی2018، له‌ كاتژمێر 1ی شه‌ودا، لەنێو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە بارەگای لیژنەی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سەر بە لقی ٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە و ژمارەیەک فیشەک بەر دەرگا و پەنجەرە و دیوارەکانی بیناکە کەوتووە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە”.

به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ دوای ماوەیەک ئۆتۆمبێلەکە گەڕاوەتەوە و جارێکیتر تەقەی کردووە بەسەر بارەگاکەدا و لەلایەن پێشمەرگەکانی بارەگاکەشەوە تەقە کراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت هیچ زیان و زه‌ره‌رێك نه‌بێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌.”

هه‌ر له‌و باره‌وه‌، ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌.” كه‌ دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی بەڵگەی تاوان و ئاسایش گەیشتوونەتە بارەگاکە و داوای کامێراکانی چاودێرییان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوەکە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.”  لە شاری سلێمانی، بە شێوەیەکی بەردەوام بارەگاکانی پارتی دەکرێنە ئامانج و ساڵانە چەندان جار تەقەیان لێ دەکرێ و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیش تائێستا کۆتاییان بەم هێرشانە بۆ سەر بارەگاکانی پارتی نەهێناوە.”

Back to top button