داعش له دوو به‌ره‌وه ده‌كوژرێت
خواكوڕك
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو دانیشتوانی موسڵ به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مرۆ له دهروازكانی شاره‌كه له‌گه‌ڵ سنوری سوریا چه‌كداره‌كانی داعش راده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دان و فرۆكه جه‌نگیه‌كانیش بۆردومانی كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازیه‌كانیان ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی بۆ خواكوڕك ئاشكراكرد، كه خه‌ڵكی شاره‌كان خۆیان ئاماده‌كردووه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان بۆ ناو موسڵ، راپه‌ڕین دژی چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ست پێبكه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت له زۆربه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی موسڵ لێیان دێنه ده‌ست.