وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ده‌بێت ژماره‌ی كاتی ئۆتۆمبێل نه‌مێنێت تا سه‌ری ساڵ.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دوایین واده بۆ گۆڕینی تابلۆی ژماره كاتی ئۆتۆمبێڵ بۆ تابلۆی هه‌میشه‌یی داده‌نێت و ده‌ڵێت.” هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.”
له‌و باره‌وه عه‌قید (عوسمان عه‌بدوڵڵا) به‌رپرسی كاروباری هونه‌ری له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند.” كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی بڕیاریداوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو ژماره كاتییه‌كان بۆ ژماره‌ی هه‌میشه‌یی بگۆڕێ.
ناوبراو ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه.” كه هه‌ركه‌سێك به‌و بڕیاره پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وا رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌رپرسی كاروباری هونه‌ری له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوك، روونیشكرده‌وه.” كه 5 هه‌زار ئۆتۆمبێل له شاری كه‌ركوك هه‌ڵگری تابلۆی كاتیین، بۆیه پێویسته خاوه‌نی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ، تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كان بۆ تابلۆی هه‌میشه‌یی بگۆڕن.”