پهیامی سهرۆك بارزانی به بۆنهی كۆنفرانسی فیدراسیۆنی نێودهوڵهتی كۆمهڵه كوردییهكانی وڵاتی سۆڤیهتی پێشوو

ئهمرۆ شهممه ٤ی۸ی ۲۰۱۸ سهرۆك بارزانی له پهیامێكیدا بۆ كۆنفڕانسی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو. ڕایگهیاند:” دەستخۆشی لە بەستنی كۆنفڕانسی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و پێزانینم هەیە بۆ هەوڵی یەكە بە یەكەی ئێوەی ئازیز بۆ ڕێكخستن و یەكخستنی كاروبار و چالاكییەكانی كۆمەڵە كوردییەكان لەو وڵاتانە و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم”.
له بهشێكی پهیامهكهیدا سهرۆك بارزانی ڕاشیگهیاند:” داخێكی زۆرەوە گەلی كورد بە زۆر و بە بێ ئیرادەی خۆی دابەش كراوە و ئەو دابەشبوونە وای كردووە گەلی كورد تووشی كارەسات و زوڵمی گەورە بێت و كورد بۆ بەرگری لە مانەوەی خۆی بەرخودانی كردووە و شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كورد بەڵگەی ئەو ڕاستییەن. جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران و ئاوارەكردن، پەلاماری تیرۆریستان و ئەو كارەساتەی بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان هات و دەیان كارەساتی تر و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان هەر هەمووی بۆ تواندنەوە و لەناوبردنی گەلی كورد بووە. بەڵام پشت بە خودای گەورە و خۆڕاگریی گەلەكەمان و قارەمانێتیی پێشمەرگە گەلی كورد زیندووە و ئیرادەی تێكنەشكاوە و لە خەباتی خۆی بەردەوامە”.
ههوهرها سهرۆك بارزانی له پهیامهكهیدا دهڵێت :” زۆر خۆشحاڵم كە ئێوەی بەڕێز لە هەوڵی ئەوە دان لە ڕێگەی یەكگرتن و خۆ ڕێكخستن لەسەر شێوازی سەردەمیانە ببن بە پردێكی پتەو بۆ پەپوەندیی كورد و ئەو وڵاتانەی كە لەنێو جیۆگرافیای سۆڤییەتی پێشوودان”.
سهرۆك بارزانی دهشڵێت:” لێرەدا بە دەرفەتی دەزانم كە جەخت لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا و وڵاتانی تری سۆڤییەتی پێشوو بكەومەوە كە ئەو مێژووە لەسەر دەستی جەنابی بارزانیی نەمر بناخەی بۆ دانرا و گەییشتە لووتكە. هەروەها پێزانینیشم هەیە بۆ سیاسەتی حكوومەتی ڕووسیا و وڵاتانی تری ئەو ناوچەیە لەبەرانبەر دۆزی كورد و ڕێگەپێدانیان بۆ چالاكی سیاسی و كولتووری و ئەو سیاسەتە بەرز دەنرخێنم”.
سهرۆك بارزانی لهبهشێكی تری پهیامهكهیدا ڕایگهیاندووه” بە پێویستیشی دەزانم سوپاسی بێ پایانی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست بكەم بۆ هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەریتان و دەستخۆشیتان لێ دەكەم بۆ هەوڵەكانتان بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی و زمان و كولتووری كورد لەنێو خۆتان. هەروەها هەڵوێستی ئێوەی خۆشەویست بۆ پاڵپشتیتان لە خوشك و براكانتان لە هەرێمی كوردستان لە كاتی ڕیفراندۆم لە یاد ناكەین و جێگەی شانازی و خۆشحاڵیمانە. ڕیفراندۆم دەربڕینی ڕای ڕەوای گەلێكی مەزلووم بوو بە ئاشتیانەترین شێواز، ڕاستە ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم و ناپاكیی هەندێ كەس زیانی گەورەی لە گەلی كوردستان دا بەڵام دڵنیاتان دەكەم ئێستا گەلی كوردستان بە ئیرادەیەكی بەرزتر و بە هۆشیارییەكی زیاتر ماوەتەوە و ڕووی لە داهاتوویەكی گەش و پێشكەوتنە”.
له كۆتایی پهیامهكهیدا سهرۆك بارزانی دهشڵێت :” لە كۆتاییدا ئەوە دووپات دەكەمەوە كە ئێوە خوشك و برا و ئازیز و جێگەی ئومێدی ئێمەن، و پشتیوانی لە كار و چالاكییە فەرهەنگی و سیاسییەكانتان دەكەین و هیوادارم كۆنفرانسەكەتان بە بڕیار و ڕاسپاردەی باش كۆتایی بێت و دەروازەیەكیش بێت بۆ یەكخستنی وتاری ئێوە و كوردەكانی ئەوروپا و هەموو جالیەی كورد لە وڵاتانی جیهان”.