ڕای جیاوازی پارتهكانی كوردستان سهبارهت به پرسی دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
رۆژی ۳۰ی ئەیلوولی ئهمساڵ دیاریكرداوه بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ،۷۷۳ كاندید له ۲۹ قهوارهو لیست و هاوپهیمانیهتی كێبڕكێی بهدهستهێنانی ۱۱۱ كورسی پهرلهمانی كوردستان دهكهن وكۆمسیۆنی ههڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان پرۆسهی ئامادهكاری و وردهكاری یاسایی بۆ كاندیدان تهواو كردووهو ناوهكانی ئاراستهی دهستهی دهستپاكی و وهزارهتی ناوخۆ دهكرێن .
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاند:” هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئاستی کەسین و فراکسیۆنەکان بە فەرمی داوایان نەکردووە، پارتیش پێیوایە هیچ هۆکارێکی رازیکەر نییە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: “پێمانوایە هەڵبژاردنەکە دەبێ لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێ، چونکە ئەمە هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە تاوەکو قسە لەسەر وادەکەی بکرێ، بەڵکو هەڵبژاردنێکی دواکەوتووە لە وادەی خۆیی و ساڵێک تەمەنی پەرلەمانیشی پێ درێژکراوەتەوە”.
دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:” یەکێتی لیست و سەرۆکی لیستەکەی بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە، بەڵام پێی باشە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاکان لە یەک کاتدا بەڕێوەبچن، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانیش دوا بخرێت، یەکێتی نابێتە رێگر لەبەردەم ئەو بڕیارە”.
فراکسیۆنی گۆڕانیش هەمان بۆچوونی یەکێتی هەیە و پێی باشە هەڵبژاردنەکان لە یەک رۆژدا بەڕێوەبچن. بێستوون فایەق، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان،گووتی:” ناکرێت سێ هەڵبژاردن لە ماوەی چەند مانگێکدا بکرێ، چونکە لەلایەک خەڵک لە بانگەشەکان بێزارن و لەڕووی داراییشەوە باشترە پێکەوەبن بۆ ئەوەی بەیەک خەرجی هەردوو هەڵبژاردن ئەنجامبدرێن”.
لای خۆیهوه بەهار عەبدولڕەحمان، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دهڵێت:” بڕیاری فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەوەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام زۆربەی فرکسیۆنەکان پێیان خۆشە ئەو هەڵبژاردنە لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدرێت”.
هاوکات شوکرییە شێخانی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت، پێویست بوو وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان دیاریی بکرایە نەک پەرلەمان دوابخرێت بۆ لای هەڵبژاردنی پارێزگاکان.