چانسی حه‌یده‌ر عه‌بادی لاواز بووه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ شوێنگره‌وه‌ی عه‌بادی، نووری مالیكی كاندید ده‌كات
رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خباری لوبنانی له راپۆرتێكدا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوی نه‌هێناوه ده‌ڵێت: “نه‌خشه سیاسییه‌كه گه‌یشتووه‌ته دوا داڕشتن و ئه‌وه‌ی تێدایه كه نووری مالیكی بكرێته سه‌رۆكی كوتله گه‌وره‌كه و باسی پۆسته وه‌زارییه‌كانیش كراوه و كوتله‌كانیش داواكارییه‌كانی دیكه‌یان له رێگه‌ی شانده دانووستانكارهكانیانهوه ده‌خه‌نه‌ڕوو”.
ده‌رباره‌ی پۆسته‌كانی كورد و لایه‌نه سوننییه‌كانیش سه‌رچاوه‌كه به رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خباری لوبنانی ڕاگه‌یاندووه: “كورد ده‌یه‌وێت پۆستی سه‌رۆككۆمار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وه‌ربگرێت. به‌ڵام سوننه‌كان جگه له مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، داوای ٤ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن كه هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌تی به‌رگری و خوێندنی باڵا و دوو ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆن كه پۆستی سه‌رۆكه‌كانیان به پله‌ی وه‌زیرن”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٤ی۸ی۲۰۱۸ به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی كه بڵاو كراوه‌ته‌وه “هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، رێككه‌وتنێكی نهینێیان بۆ چۆنێتی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كردووه”.
رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی نوسیوویه‌تی: “زانیوومانه له‌نێوان مالیكی و عامری رێككه‌وتنی نهێنی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هادی عامری ببێته سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان و پاڵپشتی كوتله‌كه‌ی مالیكی بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق وه‌ربگرن”.
هاوكات به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی، چانسی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی ویلایه‌تی دووه‌م لاواز بووه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ شوێنگره‌وه‌ی عه‌بادی، نووری مالیكی كاندیدكردووه
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق پاڵێوراوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پرسی سڕكردنی ئه‌ندامێتی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ناو حزبی ده‌عوه‌دا هێشتا مشتومڕی له‌سه‌ره و هاوكات موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانی سائیروون ٤۰ مه‌رجی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكردووه”.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووری مالیكی نوسیوویه‌تی: “هیچ جموجوڵێك نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی نووری مالیكی ببێته سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كوتله، چونكه تاكه كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسایه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو، ئه‌و قسانه‌یشی له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێن، پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسییه و ده‌یانه‌وێت وانیشان بده‌ن كه مالیكی له كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دووركه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌و قسانه‌یش راست نیین”.