عه‌بدوڵا مه‌لا نوری :عه‌لی حمه ساڵح به ته‌له‌فونێك كراوه‌ته سه‌رۆكی لیست هیوادارم ناچار بە قسەی تر نەكرێم
عەبدوڵای مەلا نوری، هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بێده‌نگی ده‌شكێنێت و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له په‌یامێكیدا له ژێر ناونیشانی ( رونكرنهوهیهكی كورت ) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ئێستا لە تەلەفزیۆنی كه‌ی ئێن ئێن وە ، بەڕێز کاک ئاواتی شێخ جەناب باسی ئەوەی کرد گوایە سەرۆکی لیستی گۆڕان لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا هەڵبژێردراوە ، لەو بارەوە بە پێویستم زانی ئەوە بڵێم: سەرۆکی لیستی گۆڕان لە مانگی ۱۱ی ۲٠۱۷وە دانرابوو، ئەو گۆرانکاریەی کە کرا بە هۆی چەند تەلەفۆنێکەوە بوو، یەکێک لەوانەی تەلەفۆنی بۆ کرا کاک ئاوات بوو”.
له كۆتایی پهیامهكهیی دا عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ده‌شڵێت:” بە پێی دەستوری گۆڕان و بڕیاری جڤاتی نیشتمانی، دەنگدان تەنها لە ناو جڤاتدا دەکرێت، هەموان حەقیانە بپرسن بۆ ئەمە نەکرا ! لای من ئەو دۆسیە داخراوە، هیوادارم ناچار بە قسەی تر نەکرێین”.
دانانی كه‌سێك له نیوان عه‌بدوڵای مه‌لا نوری و عه‌لی حه‌مه ساڵح بۆ سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت وله‌كاتێكدا پێشتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عه‌بدوڵای مه‌لانوری كاندید كردووه بۆ سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان به‌ڵام پێده‌چێت به هۆی په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی ته‌له‌فونیه‌وه عه‌بدوڵای مه‌لانوری لاده‌برێت و عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌كرێته كاندید بۆ سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان .