ئێستا زانیتان کێ بەرەی گەلە و کێش بەرەی قەل
بهمن کاك عبداللە
کاتی خۆشی ( یەکیتی گۆڕان کۆمەڵ یەکگرتوو ) نەیان هێشت ڕەشنوسی دەستوری هەرێم بچێتە بەردەم ڕای گەل و کوردستان ببێتە خاوەن دەستوری خۆی چونکە لە بڕیاری گەل دەترسان .
ئەم حزبە فشەڵ و موزایدەچی و هیچ لەباردا نەبوانە ، سەری زمان و بنی زمانیان باسی دیموکراسی و ئیرادەی گەل بوو هەمیشەش خۆیان بە بەرەی گەل و پارتیان بەبەرەی دەسەلاتی دژ بەگەل وەسف دەکرد ، کەچی ئیستا دەست نەماوە ماچی نەکەن و ڕجاکار نەماوە نەینێرن بۆلای پارتی بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەکریت و نەخرینە بەردادگایی گەل .
ئەو حزبانە کەلە سیاسەت و ئیدارە و حوکمڕانی فەشەلیان هێناو لەبەرگری کردن لە ئەزموونی هەریمی کوردستان ، نەک بەرگریان نەکرد بەلکو هەندیکیان بونە پال پشتی دوژمن و هەندیکیش چاودیر ، تەنها پارتی و پێشمەرگەکانی ئەم ئەزمونەیان پاراست و لەقەیران دەربازیان کرد ، گەلیش لە ٥/۱۲ بڕیاری خۆی داو پاداشتی پارتی کرد ، ئیستاش کە حزبەکان لەسەنگەری دژی حکومەتن و ڕیک ناکەون ئەوا هەڵبژاردن باشترین بژاردەی دیموکراسیە بۆ پیک هینانی پەرلەمان و حکومەتێکی نوێی بەهێز ، کەچی شاسوارەکانی دیموکراسی و بەرەی قەل شەروال کەوتوەتە دەرقاچەیان و داوای دواخستن دەکەن .
دواخستنی هەلبژاردن بڕیاریکی هیندە خەتەرناکە کە ترس دروست دەبیت لەسەر مانەوەی ئەزموونی هەریمی کوردستان ، چونکە گەر هەلبژاردن دوابخریت و حکومەتی عیراق پیک بیت ئەوکات گومان دەخاتە سەر شەرعی بوونی حکومەتی هەریم و جاشەکانی ناوخۆش شاگەشکە دەبن و دیسانەوە راکردنەوە بۆ بغداد دەست پی دەکات بۆ سوکایەتی کردن بەحکومەتی هەرێم ، بۆیە نابیت پارتی رازی بیت جگەلەگەل هیچ کەسێکی دی ئەو بڕیارە بدات .
ئیستا بۆخەلک روون بوویەوە ئەوانە بەرەی قەلن نەک بەرەی گەل ، ئەوانە جگە لە کودەتا بەهیچ شیوەیەک باوەڕیان بەدیموکراسی و دەستاو دەستی ئاشتیانەی دەسەڵات نیە .