شه‌وقی كانه‌بی:میدیای سلێمانی بەوانەی سەردەمێک گیڤارای میدیای ئازاد‌و ئۆپۆزسیۆن بوون لاهور جه‌نگی ئاراسته‌یان ده‌كات
شەوقی کانەبی، بەرپرسی پێشووی ئۆفیسی هەولێری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نوسیویه‌تی و ده‌ڵیت:” زۆربەی میدیای سلێمانی، “بە ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆ”، لە لایەن لاهوور جەنگی و یەکێتییەوە پشتیوانی ماددی دەکرێن و ئاراستە دەکرێن”.
به‌رپرسی پێشووی ئۆفیسی هه‌ولێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌شڵێت:” ئەم پشتیوانیکردنە داراییە و ئەم ئاراستە کردنە، ئەو میدیایانەش دەگرێتەوە کە “سەردەمێک گیڤارای میدیای ئازاد و ئۆپۆزسیۆن بوون”.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕكـ” لاهور جه‌نگی پشتیوانی ماددی ئه‌و كه‌ناڵه میدیایانه ده‌كات كه به شێكن له بلاوكردنه‌وه‌و هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و بوختانی سیاسی و هەواڵی هەڵبەستراو و زانیاریی ناڕاست لەبارەی نەیارهكانیان و خۆلادان په‌رده‌پۆشكردن و شاردنه‌وه و ئاوهژۆكردنی ڕاستیه‌كانی ئەو ڕووداوانەی کە لە سلێمانی ڕوودەدەن، گه‌وره‌كردن و به‌لاڕیدابردنی خه‌ڵك ده‌رباره‌ی هه‌واڵه‌كانی ( هه‌ولێر و دهۆك) شاردرنهوهی ده‌یان تاوان و پێشێلكاری یاسای دژ به مرۆڤ له سلێمانی و هه‌له‌بجه‌و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین .