ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی شه‌ڕی موسڵه‌وه‌ راگه‌یاند

خواكوڕك

به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 17 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2016 پاش ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ڕزگاركردنه‌وه‌ى شارى موسڵ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا “ئاشتۆن كارته‌ر” ڕایگه‌یاند “ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاماده‌یی ته‌واویان كردوه‌ بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنه‌وه‌ى موسڵدا”.

كارته‌ر دووپاتی كرده‌وه‌، “ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی گرنگ ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی كۆتایی هێنانی ته‌واوه‌تی به‌ ڕێكخراوی تیرۆرستی له‌ ناوچه‌كه‌دا”، وتیشى “گومانمان نییه‌ له‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق بتوانن به‌ ئاسانترین شێوه‌ به‌سه‌ر تیرۆریستانى داعشدا سه‌ربكه‌ون و شارى موسڵ له‌ تیرۆرستان پاكبكه‌نه‌وه‌”.

Back to top button