مشعان جبووری راپۆرتێكی گه‌نده‌ڵی ئاڵا تاله‌بانی بڵاو ده‌كاته‌وه بزانن چۆن بووه‌ته‌وه به په‌رله‌مانتار
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/08/1-copy-9.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئاڵا تاله‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركرادیه‌تی یه‌كێتی له سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌ب خۆی كاندید كرد بۆ په‌رله‌مانی عێراق, بوو به په‌رله‌مانتارمشعان جبووری، ئاشكرای ده‌كات، ئاڵا تاڵه‌بانی به گه‌نده‌ڵی و كڕینی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی ئوردنه‌وه كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، كه مافی ژنه كاندیدێكی تر بووه. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه وردبینی له‌و سندووقانه ده‌كرێت و ڕێگه له‌و تاوانه ده‌گیرێت.
مشعان جبووری، په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌م و سه‌ركرده‌ی ناسراوی عه‌ره‌بی سوننه، له ڕاگه‌یاندراوێكدا له‌باره‌ی ساخته‌كاریی و كڕینی ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایار، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: “ئاڵا تاڵه‌بانی، به‌گه‌نده‌ڵی و كڕینی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی ئوردنه‌وه كورسی كاندیدی سه‌ركه‌وتوو به‌مافی خۆی سوها سیابی بردووه”.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی چینی سیاسی، وابكات له ساخته‌كردنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر و فرۆشتنی ده‌نگه‌كان نه‌ترسن، ئه‌وا پیاوانی دادگا كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و كۆمسیۆن ڕاسپێردراون، ناكه‌ونه ژێر ئه‌و فشارانه‌وه و بڕیاری دادپه‌روه‌رانه ده‌ده‌ن”.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، وردبینی له‌هه‌موو سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ئوردن ده‌كات و ڕێگه له‌و تاوانه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی، ده‌گرن.
دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 15/ 5/ 2018 له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، گومان و ناڕه‌زایه‌تی زۆر دروست بوو، هه‌ر بۆیه په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاری له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر ڕاسپێردران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمسیۆن و به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ئه‌و سندووقانه‌ی گومان و سكاڵای فه‌رمییان له‌سه‌ره.