له‌ باره‌ی یاسایی چاكسازی هەردوو سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە

دوای ئه‌وه‌ی یاسایی چاكسازی جارێكی دیكه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ په‌رله‌مان, به‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاساییه‌ بڕێكی زۆری داهات بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌, له‌و باره‌یه‌وه‌ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگه‌یاندووه‌ لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کۆده‌بنه‌وه‌.

دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: “جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێش ڕۆیشتنی بۆ سەفەر گوتوویەتی دوای گەڕانەوەی، کارێک دەکەن سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی دابنیشن بۆ ئەوەی بگەنە خاڵی هاوبەش، بۆ ئەوەی پرۆژەکە بخەنە بەرنامەی کارەوە”.

ئەوەشی خستە ڕوو: “پرۆژە یاسای چاکسازی کە لە 24 مادە پێکهاتبوو هەموان لەسەر 22 مادەی هاوڕان، بەڵام تەنیا دوو مادە هەیە کە پەیوەندیی بە دەرماڵەوە هەیە، لەبەر ئەوەش پرۆژەکە گەڕێندراوە، بۆیە ئەگەر سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ڕێک بکەون، ئەوا بە ئاسانی و یەک کاتژمێر پرۆژەکە دەڕوات”.

Back to top button