بۆ كردنه‌وه‌ی هێلی ئاسمانی توركیا- سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوان سلێمانی- توركیا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه بۆ پرسی دووباره ده‌ستكردنه‌وه به گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی و توركیا، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 5ی ئابی 2018، سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی سلێمانی و توركیا ئاشكراكرد.
پارێزگاری سلێمانی گوتی: هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقین، سبه‌ینێش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین و باسی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان ده‌كه‌ین تا به‌غدا و ئه‌نقه‌ره بێنه سه‌ر خه‌ت.
وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی.