بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز شاری كرماشانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژاند
ناوه‌ندی چاودێری و تۆماركردنی بومه‌له‌رزه له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز سنووری شاری كرماشانی هه‌ژاند، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه نه‌زانراون.
ناوه‌ندی چاودێری و تۆماركردنی بومه‌له‌رزه له‌و پارێزگایه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشكرایكرد، بومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 9:32 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به گوڕی 4.2 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ی گرته‌وه، به‌رزترین پله‌ش له ناوچه‌ی تازه ئابادی سه‌ر به‌و پارێزگایه‌ی تۆماركرا.
ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه چه‌ندین جار بومه‌له‌رزه شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتۆته‌وه و له باشووری كوردستانیش هه‌ستی پێكراوه و زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی به‌دواوه بووه.