ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتۆتەوە
کەمێک پێش ئێستا بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتۆتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن تا ئێستایش ئاگرەکە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك) ئاگرەکە زیاد لە سەعاتێکە بەردەوامە و تا ئێستایش تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن.
تا ئێستا زیانەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بە روونی دیار نییە