به‌په‌له‌…خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌جه‌ف خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كانیش رایده‌گه‌ێنن.” كه‌ تا داواكارییه‌كانمان جێ به‌ جێ نه‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بین.”

له‌و باره‌وه‌ لیژنەكانی ھەماھەنگی خۆپیشاندانەكان لە بەسرە و نەجەف رایانگەیاندووە، وەك ئامانجێكی تەواوكاری بۆ خۆپیشاندانەكانی رۆژی ھەینی، ئەمڕۆش لە سەرجەم شارەكانی وەك بەسرە و بەغدا و نەجەف، خۆپیشاندان دەستپێدەكەنەوە، دژبە نەبوونی خزمەتگوزاری و كەمتەرخەمی حكومەت لە بەدەمەوەچوونی داواكارییەكانیان و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی.

سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كانی خوارووی عێراق ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ خۆپیشاندانەكان بەردەوام دەبن، تا ئەو كاتەی حكوومەت بە شێوەیەكی راستەقینە داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكات و خزمەتگوزارییە پێویستەكانیان بۆ دابین دەكات و ھەلی كار بۆ سەرجەم گەنجان دەڕەخسێنێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامه‌ و هێشتا حكومه‌تی عێراقی وه‌كو پێویست نه‌هاتۆته‌ خه‌ت بۆ ئه‌و پرسه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دۆخی عێراق رۆژ به‌ رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێت.”

Back to top button