به‌ ڤیدیۆ… ریال مه‌درید یۆڤانتۆسی تێكشكاند

یانەی ریاڵ مەدرید، به‌سه‌ركردایه‌تی جولیان لۆپتیگوی راهێنەر توانی یەکەم بردنەوە بەدەست بێنێت و شکست بە یانەی یۆڤانتۆس بێنێت.”

لە جامی دۆستانەی پاڵەوانان هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی ریاڵ مەدرید توانی (3-1) یاریەکە  بباتەوە.
سەرەتا دانی کارڤاخال بە هەڵە لە خولەکی 12 گۆڵێکی لە خۆیان کرد، دواتر، یانەی ریاڵ مەدرید توانی لە خولەکەکانی 39 و 47 و 56 سێ گۆڵ لە لایەن بەیڵ وئەسینسیۆ  دوو گۆڵ تۆمار بکات و یاریەکە بە ئەنجامی (3-1) بباتەوە.

پێشتر لەم جامە یانەی ریاڵ مەدرید (2-1)  بە یانەی مانچستەریونایتد دۆڕابوو، دوای یاریەکەش خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەکە بە ئەسینسیۆ درا.

https://www.youtube.com/watch?time_continue=5&v=LPIA2xbUxnI

Back to top button