رۆژنامه سعودیه‌كه داوای لێبوردن له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.

پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعودی له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندبوو، كه سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی بڕه پاره‌یه‌كی زۆره و له رۆژی دواتر داوای لێبوردن ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به وردی لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕاپۆرته و سه‌رچاوه‌كانی ده‌كات.”
ڕۆژنامه‌ی “وه‌ته‌ن”ی سعوودی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی.” ڕۆژنامه‌كه‌مان ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زانیاری له دوو لایه‌نی ده‌ره‌كی وه‌رگرتووه و تێیدا ناوی سه‌ركرده و به‌رپرسه سیاسییه‌كانی عێراقی ئاماژه‌ی بۆ كراوه و له نێویشیان دا سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی.
رۆژنامه سعودیه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه به بۆچوونی ئێمه ئه‌و زانیارییانه‌ی ناو ڕاپۆرته‌كه به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌گه‌ڵ نییه، ڕه‌نگه پاڵنه‌ری تر هۆكار بن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه، له ڕووی پیشه‌یی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه، ئێمه داوای لێبوردنێكی زۆر له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كه بێ مه‌به‌ست بڵاوبووه‌ته‌وه.
وه‌ته‌نی سعودی دڵنیایی ئه‌وه‌یش ده‌ده‌ین.” كه به وردی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و ڕاپۆرته و چۆنیه‌تی ڕوودانی حاڵه‌ته‌كه ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی ڕۆژنامه‌كه له كاتێكدایه دوێنێ شه‌مه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا بێ به‌ڵگه و ناوهێنانی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئیتیك و بنه‌ماكانی كاری ڕۆژنامه‌وانی، وه‌ك پروپاگه‌نده‌یه‌ك ناوی سه‌رۆك بارزانی هێناوه و باسی له سه‌روه‌ت و سامانی چه‌ند سه‌رۆكێك كردووه له نێویشیاندا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی.”