به‌ڤیدیۆ…سه‌رۆكی فه‌نزوێللا له هه‌وڵێكی كووشتن رزگاری بوو.
حکومەتی فەنزوێللا رایگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کە هەڵگری بۆمب بوون، هەوڵی کوشتنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی فەنزوێللای دا، لەمیانی وتارێکدا لە ئاهەنگێکی سەربازیدا لە کاراکاسی پایتەخت.”
خۆرخی رۆدریگرز، وەزیری راگەیاندنی فەنزوێللا رایگەیاند، تەلەڤزیۆنی فەرمی لە پەخشی راستەوخۆدا وتارێکی مادۆرۆای دەگوازتەوە، بۆمبێکی چێندراو لەنزیک سەکۆی سەرۆکایەتی تەقییەوە و، چەند تەقینەوەیەکی دیکە لەنزیک ئەو نمایشە سەربازییە لەناوەندی کاراکاس.”
وه‌زیری راگه‌یاندن جەختی کردەوە، “كه سه‌رۆكی وڵات بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێبگات دەرچوو و، لەئێستادا سه‌رقاڵی كاروباره ئاساییهكانییهتی و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و وه‌زیره‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان”.
وەزیری راگەیاندن گوتی.” ٧ سەربازی پاسەوانی نیشتمانی لەو تەقینەوە کە مادۆرۆی کردە ئامانج بریندار بوون، لەئێستادا ئەوان لەنەخۆشخانن بەمەبستی وەرگرتنی چارەسەر.