بهم هاوینه ئهم جۆره چایه بخۆنهوه بزانن بۆچی باشه.؟
پزیشكان و پسپۆرانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەكەن، كە لە رۆژە گەرمەكانی هاوین، ئاو، چای نەعناو شەربەتی میوە بخۆنەوەو خۆتان لە خواردنەوە زۆر ساردەكان بە دوور بگرن، باس لەوەش دەكەن ئەوانەی كە شەوانە باش ناخەون پێشنیاریان بۆ دەكەن كە خواردنی قورس نەخۆن.”
لە رۆژانی گەرم و درێژەكانی هاوین لە خواردنەوە زۆر ساردەكان دوور بكەوەو یەكێك لە باشترین خواردنەوەكان كە گرنگە بۆ هاوسەنگی لەش و دوورت دەخاتەوە لە گەرما چای نەعنایە.
لە بابەتێكی كوردسات نیوزدا هاتووە، چای نەعنا، نەك هەر خۆشتامە، بەڵكو كۆمەڵێك خاسیەتی گرنگی هەیە، لەوانە بۆ نموونە خواردنەوەی ئەو چایە لە هاویندا لەشی مرۆڤ لە ناوەوەدا فێنك دەكاتەوە.”