عه‌لی عه‌ونی: ده‌بێ خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تۆڵه له گروپی خیانه‌تكارانی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر بكاته‌وه
له ۱٦ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكارى ناو یه‌كێتی، كه‌ركووكیان داگیر كرد و له‌و كاته‌وه جگه له‌وه‌ى دۆخى ئه‌منیى پارێزگاكه تێك چووه، پرۆسه‌ى تهعریبكردنهوهى كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه .
عه‌لی عه‌ونى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتی،ڕایگه‌یاند: “به‌داخه‌وه سیاسه‌تى حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، كه ده‌یانه‌وێت خاكى كوردستان به شێوه‌ى داگیركارى بمێنێته‌وه و گۆڕانكاریى دیموگرافیای به‌سه‌ردا بهێنن، ئێستاش ئه‌و تهعریبهى كه به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك ده‌كرێت، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له هێنانی عه‌ره‌بی هاورده و هه‌روه‌ها لادانى به‌رپرسانى كورد له پۆسته‌كانیان، له‌مه‌دا گرووپی خیانه‌تكارى ناو یه‌كێتی، كه له ۱٦ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا كه‌ركووكیان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبی كرد، به‌رپرسن”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتی،ڕاشیگه‌یاند:”ئه‌وانه‌یشی كه پشتگیری له كرده‌وه‌كانى خیانه‌تكارانى ۱٦ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه به‌رپرسیارن، چونكه نابێ خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه ڕ‌ازى بن بە گرووپێكی خیانه‌تكار، كه ئه‌وانى فرۆشتووه به عه‌ره‌ب و حه‌شدى شه‌عبی و ده‌بێ خه‌ڵك تۆڵه‌یان لێ وه‌ربگرنه‌وه، به‌تایبه‌ت له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئێستا ئه‌ركى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیشه كه لێ نه‌گڕێن حكوومه‌تى عێراق به هه‌مان شێوازى عه‌نته‌ریاتی به‌عس، كار بكات بۆ گۆڕینی واقعی دیموگرافیای ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتی،ده‌شڵێت:” له‌كۆتاییدا تەنیا به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ده‌بێته ڕێگر له‌پێش ته‌عریب و گۆڕینی دیموگرافیای خاكى كوردستان”.
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كردوسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی ١٤٠ تائێستا ٤۹ پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون.