لاهور جه‌نگی له رێگای ئه‌و كه‌سه نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار و ئێن ئارتی به‌رێوه ده‌بات
نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار و ئێن ئارتی، كه له‌ماوه‌ی رابردوو وه‌ك كیانێكی سیاسی ناوی خۆیان له كۆمسیۆن تۆمار كردووه، وه‌ك حزب خۆیان له هه‌رێمی كوردستان ناساندووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك نه‌وه‌ی نوێ و ئێن ئارتی و شاسوار له‌لایان ده‌زگای زانیاری به‌رێوه ده‌چێت، دژی به حزبه‌كانی گۆڕان و پارتی و چه‌ند حزبێكی تر”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، جگه له گۆڕان كه مانگانه 25 ده‌فته‌ر دۆلار وه‌رده‌گرێت له‌یه‌كێتی له‌ئێستاشدا یه‌كێتی شاسوار و ئێن ئارتی و حزبه‌كه‌ی له‌رێگای ده‌زگای زانیار و كه‌سێك به‌ناوی سیروان بابان به‌رێوه ده‌بات، كه راسته‌وخۆ له‌لایان ده‌زگای زانیاری رێنمایه‌كانی ده‌زگاكه به شاسوار و ئێن ئارتی و حزبه‌كه‌ی ده‌گه‌ێنێت”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ئێن ئارتی و شاسوار و حزبه‌كه‌ی له‌ده‌زگای زانیاری دا ژوورێكیان هه‌یه، واتا ئه‌مان ژوورێكن له ناو ده‌زگای زانیاری، وهكار ده‌كه‌ن دژی هه‌موو حزبه‌كانی كه له‌چوارچێوه‌ی خه‌ته‌ری سه‌ر باڵێكی ناو یه‌كێتی ئاراسته ده‌بن، شاسوار و نه‌وه‌ی نوێ و ئێن ئارتی له‌دژی هه‌رحزبێك ده‌وه‌ستنه‌وه كه دژی ئه‌و باڵه‌ی ناو یه‌كێتی كه باڵی لاهور جه‌نگیه، ئه‌وه‌ستنه‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی له‌ئێستادا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌رێگای دۆستانی كۆنیان له‌ناو گۆڕان مانگانه 25 ده‌فته‌ر وه‌رده‌گرن، به‌كار ده‌هێنرێن دژی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی و پارتی و حزبه‌كانی تر، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر دا لاهور جه‌نگی و بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی نه‌وه‌ی نوێ له‌دژی گۆڕان و پارتی و باڵی ماڵبات به‌كار ده‌هێنن”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی سیروان بابان، یه‌كێكه له پیاوه‌كانی لاهور جه‌نگی و رێنمایی و زانیاری ده‌زگاكه به شاسوار و ئێن ئارتی و نه‌وه‌ی نوێ ده‌دات، واتا پیاوی نێوان لاهور جه‌نگی و شاسواره”.