رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان ئاشكرا كرا

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا، ڕۆژانی پشووی فەرمیی جەژنی قوربانی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ۵ی۸ی۲۰۱۸، سەفین دزەیی گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە،له‌ په‌یامه‌كه‌یداھاتووە: “بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ھەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەکڕیزی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان”.

ھەر لە پەیامەکەی گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بە پشووی فەرمیی جەژنی قوربان داوە و دەڵێت: “بە ھاووڵاتییانی خۆشەویستی خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنین، پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز لە رۆِژی یەکشەمە ۱۹ی۸ ی۲۰۱۸ دەست پێ دەکات، تا رۆژی شەممە ۲٥ی۸ی۲۰۱۸ بەردەوام دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە ۲٦ی۸ی۲۰۱۸ دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە”

Back to top button