بارزانی و عەبادی لەسەر كاتەكە رێكەوتبوون
خواكوڕك
كاتژمێر دوازدەی شەوی 16ـی لەسەر 17ـی ئۆكتۆبەری 2016 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام درابوو لەو پەیوەندیەدا ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ تاوتوێ كرا و جەختیش لە هەماهەنگیی تەواوی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقی كرابوویەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراقی كاتژمێر سفری ئۆپەراسیۆنی موسڵ دیاریكرابوو.