لاهور جه‌نگی له ڕێگه‌ی میدیا چهواشهكارهكانیهوه ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته ئه‌ستۆی پارتی
به‌هۆی ته‌زویره ئابڕوبه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق زۆرترین تانەی لێدرا و دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد، ھەموو ئەو سندووقانەی تانەیان لێدراوە بە دەست بژمێردرێن، بەڵام زۆربەی بریکارەکانی لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانی چاودێریی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیان بەجێ ھێشت.
بەپێی زانیارییەکانی “خواكوڕكـ” گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ناو یەکێتی کە لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا ئەرکی دەستکاریکردنی سندووقەکانی دەنگدانیان پێ سپێردرابوو، به‌ڵام بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بێهیوا بوون بتوانن هەمان کار ئەنجام بدەنەوە. بۆیە ئێستا لە میدیاکانیانەوە هەوڵدەدەن بە هەموو شێوەیەک وانیشان بدەن کە یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندایه، بەڵام پارتی دەخوازێت هەڵبژاردن دوابخرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگه‌یاند:” قورسه له دوو مانگدا خه‌ڵك داوایان لێبكرێت، بچن بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگبده‌ن، چونكه ”ئه‌وه‌نده نییه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئەنجام دراوە و خه‌ڵك هیلاكن و هه‌روه‌ها تائێستا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌رنه‌چووه، ئێستا هاووڵاتییان بۆ دوو جاری تر به جیا له‌ماوه‌ی دوو مانگدا بچنه‌وه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگبده‌ن، ئه‌مه خۆی بێزارییهكیشە بۆ هاووڵاتییان“.
له‌لایه‌كی تره‌وه میدیاکانی سەر بە لاهوور جەنگی ئه‌نازیاری خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە زاری مەڕوان گەڵاڵی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاویان کردووەتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکانە.
لای خۆیه‌وه مەڕوان گەڵاڵی ڕایگه‌یاند:” کە ئەو هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەری بەدەستەوە نییە، لەبارەی ئەوەی پارتی داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکات و ”تەنها تەحلیلی خۆمم کردووە“.
سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی لاهور جه‌نگی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ،له ڕێگه‌ی میدیا چهواشهكارهكانیشیهوه له هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكدایه ،“لاھوور جەنگی بەئاشکرا بە سەرکردایەتیی حزبەکەی گوتووە، کە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا، زیانی بۆ یەکێتی دەبێ”. گوتوشیه‌تی :”ئه‌وه‌ی له هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆمان كرا ، رەنگە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆمان نەکرێت و ئەوکات ژمارەی راستەقینەی دەنگەکانی یەکێتی دەردەکەوێت و زۆر بەخراپی بەسەر یەکیتیدا دەشکێتەوە”.