خه‌لیل سه‌ركانی : یه‌كێتی گۆمه‌كه‌ی شله‌قاندووه‌و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

پاش ئەوەی میدیاکانی سەربه‌ لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ناو یەکێتی، ده‌نگۆی بڵاوبونه‌وه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان خسته‌ ئه‌ستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان .

لای خۆیه‌وه‌ خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ”ئەو دەنگۆیە ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە، چونکە لە پەرلەمانیشدا نوێنەرەکانیان ئەوەندە تەمسیلی حزب و فەرمانی مەکتەبی سیاسی جێبەجێ دەکەن، ئەوەندە نوێنەری خەڵک نین“.

خه‌لیل سه‌ركانی بۆ سەلماندنی قسەکانی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ”دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لەو ماوەیەدا نووسراوێکی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن نەدا بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان؟ باشە یەکێتی ئەم بان و چەند ھەواییە چییە دەیکات؟“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی گۆڕان گوتیشی : ” یەکەمجار ”یەکێتی گۆمەکەی شڵەقاندووە و داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی کردووە، بەڵام ئێمە لە بنەڕەتدا باوەڕمان بە دواخستنی هەڵبژاردن نییە و پێشمان باشە کە لە کاتی خۆیدا ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت“.

هه‌روه‌ها خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت :” ھەر کەسێک لە ناو گۆڕان لێدوان یان قسەی لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردن کردبێت، ئەوا ”بۆچوونی شەخسبی خۆیەتی و بۆچوونی بزووتنەوەکە نییە، چونکە لە بنەڕەتدا گۆڕان پێی باشە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆی و چوار ساڵ جارێک بۆ ھەموو دامەزراوەکانی حکوومەت بکرت“.

Back to top button