خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بێ هیوابوون له ته‌زویركردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئێستا هه‌وڵی دواخستنی ده‌ده‌ن
گروپی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كه‌ركووك فرۆش له‌ئێستادا بێ هیوا بوونه له هه‌وڵدان بۆ ته‌زویركردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنی كوردستان دوابخرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ش ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر لاهور جه‌نگی ده‌لێـ” باوه‌رم وایه هه‌ڵبژاردن له كوردستاندا نه‌كرێت”.
به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كه‌ركووك فرۆشی ناو یه‌كێتی له هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا ئەرکی دەستکاریکردنی سندووقەکانی دەنگدانیان پێ سپێردرابوو، بێهیوا بوون لەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا بتوانن هەمان کار ئەنجام بدەنەوە. بۆیە ئێستا لە میدیاکانیانەوە هەوڵدەدەن بە هەموو شێوەیەک وانیشان بدەن کە یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، بەڵام پارتی دەخوازێت هەڵبژاردن دوابخرێت”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن دواناخرێت و رێگا بهدواخستنیش ناده‌ین، له‌و كاته‌ش هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت كوردستان ده‌كه‌وێته بۆشایی یاسایی، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتی دواخستنی هه‌ڵبژرادن سه‌رناگرێت، بۆیه ئه‌م یاریه‌ی یه‌كێتی به خه‌ڵكی ده‌یكات بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك روونه، كه یه‌كێتی نایه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت چونكه ناتوانێت به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی 5ی ئه‌مساڵ هه‌مان ته‌زویر بكاته‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێت وا پێشان بدات كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه به‌ڵام پارتی هه‌وڵده‌دات دوابخات و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پارتی ده‌لێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌م یاریه به‌ڵكو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن دواناخرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كانی كوردستان لاھوور جەنگی بەئاشکرا بە سەرکردایەتیی حزبەکەی گوتووە، کە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا، زیانی بۆ یەکێتی دەبێ، چونکە ئەوەی ئەو پێی کراوە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق (وەک ئاماژەیەک بۆ زیادکردنی دەنگەکان بە تەزویر)، رەنگە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆی نەکرێت و ئەوکات ژمارەی راستەقینەی دەنگەکانی یەکێتی دەردەکەوێت و زۆر بەخراپی بەسەر یەکیتیدا دەشکێتەوە