ئه‌ندازیاری خیانه‌تی۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ۵ی۸ی۲۰۱۸ ‌ لاهور جه‌نگی‌ ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری۲۰۱۷ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند:” تا ئێستا ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عیراق یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانه‌وه‌ ئێمه‌ بكه‌وینه‌ ململانێیه‌كی تری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌”.

لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر ڕاشیگه‌یاند: “من ره‌ئی‌ خۆم وایه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت بۆ كاتێكی‌ تر و له‌م كاته‌دا میڵه‌ته‌كه‌مان پێویستی‌ به‌ یه‌كڕیزییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر په‌ته‌وازه‌ نه‌بین”.

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ لاهور جه‌نگی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر هه‌وڵی داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت ،هاوكات جگه‌ له‌ یه‌كێتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش هاوراو بۆچوونن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ ۳۰ی‌ ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت.

Back to top button