كۆمێنت نووسه جنێوفرۆشه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جارێكی تر ده‌ستیان پێكرده‌وه
ماوه‌یه‌كی دیارده‌ی جنێوفرۆشی و سوككردنی خه‌ڵك كه ناوی لێنراوه (ئیرهابی فكر) له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆته دیارده‌یه‌كی ناشرین كه سوكایه‌تی ده‌كه‌ن به‌هه‌موو كه‌سێك و جنێو به دایك و باوك و خۆدی شهخستهكه ده‌ده‌ن كه قسه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات، به رێزه هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ری”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك بوو كۆمێنت نووسه جنێو فرۆشه‌كانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێده‌نگ بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌ستیان كردۆته‌وه به جنێودان به‌خه‌ڵك و هه‌وڵی سوككردنی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه بووه كه حزبه‌كانیان واتا گۆڕان و یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو بوونه له رێگری كردن له پرۆژه یاسایی چاكسازی له‌په‌رله‌مانی كوردستان”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ئه‌وانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام خه‌ریكی جنێودان و سوك كردنی خه‌ڵكن، له‌لایان یه‌كیتی و گۆڕانه‌وه، مووچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ براوه‌ته‌وه، مانگانه پاره‌یه‌ك به‌ناوی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیدا پرۆژه‌ی یاسایی چاكسازی ئه‌م خانه‌نشینه نایاسایانه ببرێت كه كاریان بۆته جنێودان به‌خه‌ڵك”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” ته‌واوی ئه‌وانه‌ی خانه‌نشینی نایاسایی گۆڕان و یه‌كێتین كاریان بۆته جنێودان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌نایاسایی به‌ناوی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن و كار بۆ ئیرهابی فكری له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كه‌ن، ئه‌مان رۆژ تا ئێواره خه‌ریكی كۆمێنت نووسین و جنێودانن به‌خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌ناوی خانه‌نشینی نایاسایی وه‌رده‌گرن، كۆمێنت له‌سه‌ر پۆسته‌كانی تۆڕه كۆمهلایهتهیهكان ده‌نووسین و جنێو به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن و هه‌وڵی سوككردنی كه‌سه‌كه ده‌ده‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” ئه‌م كۆمێنت نووسه جنێوفرۆشانه گروپیان هه‌یه له فایبه‌ر و پۆسته‌كان ده‌خه‌نه ناو گروپه‌كه ئینجار هه‌موویان ده‌چن سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن و جنێوی پێده‌ده‌ن، ئه‌م ژووره‌ش له‌لایان یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه به‌رێوه ده‌چێت، به‌ڵام كاتێك حكومه‌تی ویستی خانه‌نشینه‌كانیان ببرێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دووركه‌وتنه‌وه، جنێویان نه‌دادا چونكه ئه‌ترسان له تێپه‌راندنی چاكسازیه‌كه به‌ڵام له‌ئێستادا هاتوونه‌ته‌وه ده‌ستیان كردۆته‌وه به‌جنێودان به خه‌ڵك و نه‌یاره سیاسیه‌كانی ئه‌م دوو حزبه”.