ئەسیل نوجەیفی هۆشداری دهدات, دووبارە مووسڵ لەلایەن داعش داگیردهكرێت
دوای ئهوهی داعش له ناوچه داگیركراوهكانی كوردستان, سنوری چهند پارێزگایهكی ناوهڕاستی عێراق جموجۆڵی زیاتركرد به تایبهت له سنوری ههردوو پارێزگای كهركووك و موسڵ بەرپرسێکی باڵای عێراقی ھۆشداریی لە گەڕانەوە و سەرھەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی، دەدات.
ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووی نەیەنوا و یەکێک لە سەرکردەکانی پێکھاتەی سوننەمەزھەبی عێراق رایگەیاندووه، ماوەیەک پێش ئێستا چەکدارانی داعش لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا لە پارێزگای نەینەوا جووڵەیان ھەبووە.
ئەسیل نوجەیفی ھەروەھا ڕایگەیاندووە، ئەو چەکدارانەی داعش بەبێ ھیچ رێگرییەکی ھێز و میلیشیا عێراقییەکان لەو سنوورە سووڕاونەتەوە و ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی مووسڵ دروست دەکات.
ئەو سەرکردە عێراقییە پێی وایە، جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەسەر سنووری نیوان عێراق و سووریا دەبێتە ھۆی بەجوڵەخستنی شانە نووستووەکانی داعش لەناو مووسڵ و رەنگە جارکی دیکە ئەو شارە داگیر بکەنەوە.
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤، نزیکەی ژمارەیەک چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی پارێزگای نەینەوا کە هەندێک سەرچاوە بە ٢ هەزار چەکدار و هەندێکیش بە چەند سەد چەکدارێک باسیان دەکات، ئەو چەکدارانە لە ماوەی چەند رۆژێکدا، ھەرەسیان بە سوپای عێراق ھێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکای نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
دوای زیاتر لە سێ ساڵ داگیرکاری، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ شاری مووسڵیان رزگار کردەوە.
ھەرچەندە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی ١٢ـی ٢٠١٧ کۆتایی پێھێنانی داعشی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند، بەڵام بەردەوام و رۆژانە چەکدارانی ئەو رێکخراوە لە شارەکانی عێراق بەتایبەت لە بەگدای پایتەخت و مووسڵ، کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.