هه‌سه‌ده: داوای گۆڕینه‌وه‌ی دیڵ له‌گه‌ڵ داعش ده‌كات

دوای كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی زۆرترین ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیركردبوون له رۆژئااوای كوردستان, له ئێستادا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییه رفێندراوه‌كانی سوه‌یدا ئاماده‌یه دیل به دیل له‌گه‌ڵ داعش بكات.
مانگی رابردوو، داعش په‌لاماری شاری سوه‌یدای له باشووری سووریا دا و له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا 250 كه‌س كوژران و 36 هاووڵاتیش كه سه‌رجه‌میان له دروزه‌كانن له لایه‌ن داعشه‌وه رفێندران.
دوای ئه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه تووشی شكست بوو و سێ چه‌كداریان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه كوژرا، هاووڵاتییه رفێندراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان راپێچ كرد.
ئه‌و رفێندراوانه 16یان منداڵن و 20یشیان ئافره‌ت و ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا 60 ساڵ ده‌بێت.
به پێی به‌یاننامه‌ییه‌ك كه هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) بڵاویانكردۆته‌وه:” ئێمه له هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و له سۆنگه‌ی بڕوابوونمان به یه‌كبوونی چاره‌نووسی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی سووریا، بۆ گه‌له‌كه‌مان له شاری سوه‌یدا و كه‌سوكاری رفێندراوه‌كان دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، كه ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش لامان له پێناو رزگاركردنی ئه‌و رفێندراوانه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كه‌سوكاریان.