له مه‌خموور داعش هێرشی كرده سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان
له‌گه‌ڵ زیاد بوونی جموجۆله‌كانی داعش له سنوره‌كانی ناوچه‌داگیركراوه‌كانی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق, ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له گوندی عه‌لیره‌ش له نزیك مه‌خموور، هێرشی سه‌ر هێزێكی پۆلیسی فیدراڵ كرد و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا زیانی گیانی به هه‌ردوو لا گه‌یشت.
له‌مباره‌یه‌وه كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی مه‌خمووری پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه، “ئەمڕۆ لە گوندی عەلیەڕەشی نزیک شارۆچکەی مەخموور ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ کەوتە بۆسەیەکی چەکدارانی تیرۆریستی داعش و دواتر شەڕێکی توند لە نێوان ھەردوولا ڕووی دا، کە تێیدا ھەردوولا زیانیان پێ گەیشت”.
ئاشكراشیكردووه”شەڕەکە له‌كاتێكدا بووه کە ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ لە قەزای مەخموورەوە بەرەو گوندەکانی ناحیەی قەراج له‌ڕێگه بوون، کاتێک گەیشتوونەتە گوندەکانی عەلیەڕەش و گەلیەڕەش چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەریان و شەڕ و پێکدادانی توند له‌نێوانیان ڕوویداوە و زیانیشیان ھەبووە”.
بە پێی زانیارییەکان لە ئەنجامی شەڕی نێوان پۆلیسی عێراق و چەکدارانی داعش، ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون, به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان بكات.
کرمانج عەبدوڵڵا ڕوونی کردوتەوە: “ئەو ناوچەیە پێگه‌یه‌كی داعشه و پێشتریش ھێلانەیان بووە، لەبەر ئەوەش ھەر ھێزێک بچێتە ئەو سنوورە چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بەرەنگاری دەبێتەوە و شەڕ ڕوو دەدات”.