وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در: چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات كه موقته‌دا نابێت به ئۆپۆزسیۆن
له‌دوای ئه‌وه‌ی لیستی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در توانی زۆرترین كورسی له هه‌ڵبژاردنی 12ـی ئایاری عێراق به ده‌ست بهێنێت له ئێستادا وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستی كردووه به گفتوگۆ له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق, ئه‌مه له كاتێكدا میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه موقتده ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته ئۆپۆزسیۆن, له وه‌ڵامی میدیاكان شێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدی وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت “موقته‌دا سه‌در نایه‌وێت ببێته ئۆپۆزسیۆن و هه‌رگیز به حكومه‌تێكی دابه‌شكاریش رازی نابێت”.
عوبه‌یدی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردۆته‌وه، سه‌ركرده‌ی ره‌وته‌كه‌یان و كوتله‌ی سائیرون هیچ نیازێكی نییه بۆ بوون به ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان واز له رێوشوێنه‌كانی پێش‌و بهێنن له پێكهێنانی حكومه‌ت و رێچكه‌یه‌كی نوێ بگرنه‌به‌ر.
به‌وته‌ی شێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدی، سه‌در ره‌تیده‌كاته‌وه به‌شداری له حكومه‌تێكدا بكات كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دابه‌شكاری سیاسی بێت. ده‌شڵێت “هه‌ندێك ره‌زامه‌ندی هه‌ن بۆ ئه‌و 40 مه‌رجه‌ی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در پێشنیاری كردبو”.
له‌ئێستادا چه‌ندین لایه‌نی شیعه و سوننه و كورد سه‌رقاڵی گفتوگۆكانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌تن له‌سه‌ر بنچینه‌ی سیاسی و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كرێته‌وه و داوای حكومه‌تێكی ئه‌كادیمی ده‌كات، كه كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ و سه‌ربه‌خۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ربگرن.