نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی نوێی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستاند كۆبونه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/08/1-11.jpg)
دوای ده‌ست به‌كار بوونی كونسوڵی نیۆی شانه‌شینی هۆله‌ندا, ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڤلیم كۆزه‌ین، كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كۆبوه‌وه‌وه.
له دیدارێكدا كۆزه‌ین خۆشحاڵیی خۆی به دیداری، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسولی نوێی هۆڵه‌ندا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست و پشتگیریی خۆی و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، جه‌ختیشی له‌پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كان، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵدا كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی حكومه‌تی هۆڵه‌ندای كرد بۆ هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌شداریكردنیان له پرۆگرامی چاكسازی له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی دوا سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ هۆڵه‌ندا تاوتوێ كرا.