مایك پۆمپیۆ: ئێران گەورەترین سەرچاوەی تیرۆرە ناچاری ده‌كه‌ین چاڵاكیه‌كانی له‌و ڕووه‌وه رابگرێت
له‌گه‌ڵ ئالۆزتر بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئهمریكاو ئێران له ئێستادا لێدوانی توندتر له لایه‌ن هه‌ردوو لا ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كرێن به جۆرێك كه ئه‌مڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە تاران کرد، ئەو شێوازی سیاسه‌تكردنه‌ی ئێستا گرتوویەتییەبەر بیگۆڕێت. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئێران گەورەترین سەرچاوەی تیرۆره لەجیهاندا.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی “Metro TV”، ڕای گه‌یاند: “ئێران وڵاتی سەرەکییە بۆ سەرچاوەی تیرۆر لە جیهاندا”.
هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵدەدات ئێران ناچار بکات دەستبەرداری ئەم چالاکییەی ئێستای ببێت، گوتیشی: “هەوڵدەدەین رژێمی ئێران هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت”.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ تاران، به‌و مه‌رجه‌ی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی بکات: “بۆ ئەوەی دانوستانەکان سوودی بۆ هەردوولا،هەبێت”.