ڤیدیۆ:ئەوەی فەرهاد پیرباڵ كردی لەسلێمانی تەحدایەكی گەورەبوو

خواكوڕك
 
پاش ئەوەی بۆ چەندین جار لەژێر ناوی جۆڕاو جۆڕدا، بەناوی خەڵكی سلێمانی دژایەتی دەوڵەتی كوردستان و كاتی راگەیاندنی ئەو دەوڵەتە كرا، فەرهاد پیرباڵ بەخۆی و ئاڵایەكی كوردستانەوە لەهەولێرەوە بەرەو سلێمانی بەرێكەوت و لەناو جەرگەی شاری سلێمانی دا، لەسەر شەقامەكان هاواری كرد وەرن بم كوژن، چونكە لە سلێمانی جەماڵ ئێحسان كوژراوە.
 
لەم گرتە ڤیدیۆیەی كە بڵاو كراوەتەوە فەرهاد پیرباڵ دەلێت ئەو ئاڵایەم هێناوە، بە ئاڵای هەولێر پێناسە دەكات، دەلێت وەرن بیسووتێنن، شارەزایەكی سیاسی پێی وایە ئەو تەحدایەی فەرهاد پیرباڵ لەمێژووی كوردستاندا بێ وێنەترین تەحدا بووە، چونكە پێناسە و پێشرەوەی ئەو ئاڵایە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانە و ئەوەی ئەو پێشەنگایەتیە بكات ئەو ئاڵایە مافی ئەوە.
 
پەیوەندی بەو چوونەی فەرهاد پیرباڵ بۆ سلێمانی شارەزایانی سیاسی پێیان وایە، فەرهاد پیرباڵ لەو چوونەی دا چەندین مەبەستی پێكاوە، تەحدای رێگریەكانی بەردەم دەوڵەتی كوردستانی كردووە كە لەژێر ناوی ئەو شارە خەڵك بۆ ئەو دژایەتیە ئاراستە دەكەن.
 
شایانی باسە لەمێژووی شاری سلێمانی و لەژێر ناوی ئەو شارە چەندین رۆشەنبیر و رۆناكبیری گەورە لەو شارە دەركراوە، لەوانەش( مەوڵانە خاڵیدی نەقشەبەندی و پیرەمێردوو و شكاندنی ئارامگەی شێركۆ بێكەس و كوشتنی جەماڵ ئێحسان هتد….)
Back to top button