پۆلیسی سلێمانی: لاوێك به‌هه‌ڵه خۆی كووشت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.” شه‌وی ڕابردوو له قه‌زای سه‌ید سادق گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌هۆی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له قه‌زای سه‌ید سادق گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌هۆی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه گه‌نجه‌كه به‌برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه له‌شاری سلێمانی كرا ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.”
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ( ك ، أ ، ع ) له‌دایكبووی 2000 ،دانیشتوی قه‌زای سه‌ید سادق فیشه‌كی له ده‌ست ده‌رچووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.”
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساره‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.”