به‌په‌له… پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.

بڕیار وایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه له سه‌ر ئاستی باڵا له هه‌ولێر و گفتوگۆبكه‌ن له باره‌ی چۆنیه‌تی به‌شداریكردنیان له حكومه‌تی داهاتووی عێراق.”
له‌و باره‌وه، گوته‌بێژی م.س یه‌كێتی (سه‌عدی پیره) رایگه‌یاندوه.” ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه له سه‌ر ئاستی باڵا و گفتوده‌كه‌ین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی نێوخۆی و ده‌ره‌كی.”
پیره زیاتر له باره‌ی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” کۆبوونەوەکە درێژکراوەی کۆبوونەوەکانی رابردووە سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکان و سەرەڕای وروژاندنی چەند پرسێکی نێوخۆیی کوردستان، باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و چۆنییەتی بەشداریکردی کورد لەو حکومەتە دەکرێت”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له كۆوبنه‌وه‌كانی پێشووی پارتی و یه‌كێتی هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر درووستكردنی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دروستکردنی پاکێجێک بەمەبەستی داڕشتنی سیاسەتێکی هاوبەش لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەعێراقییەکان لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق و بەشداریی کورد لەو حکومەتە.”