شۆك…یاریزانێكی گهورهی تری ریال مهدرید بڕیاری چوونی داوه له یانهكه.

لۆکا مۆدریچی کرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت لەریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بڕوات و روبکاتە یانەی ئینتەرمیلان.”
هەرچەندە بەیانی ئەمڕۆ لۆپتیگوی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید مانەوەی ئەو یاریزانەی لە وەرزی داهاتوو لە یانەکە راگەیاندو ئاشکرای کرد لە 8ی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام رۆژنامەنوسێکی ناسراوی ئیسپانیا چوونی ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە لە یانەی ریاڵ مەدرید رادەگەیەنێت.”
خۆسیە لویس سانچێزی رۆژنامەنوسی کەناڵی(laSextaTV ) ئیسپانی ، لە پێگەی رەسمی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە، مۆدریچ بە جددی بیر لە چون دەکاتەوە لە یانەی ریاڵ مەدریدو دەیەوێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیەوە بکات و ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.”
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەنوسەکە، یانەی ریاڵ مەدرید هیچ رێکەوتنێکی لەگەڵ مۆدریچ نەکردووە تا لە ریاڵ مەدرید بڕوات.