ریال مه‌درید زۆر نزیكه‌ له‌م یاریزانه‌ گه‌وره‌ به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی.

پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی  بڵاوی کردۆتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت تۆتنهام  رازی بکات تا هاری کەین ئەستێرەی یانەکەی پێبفرۆشێت و ئەو یاریزانەش رازی بکات گرێبەستی یانەی ریاڵ مەدرید رەتنەکاتەوە.”

بە پێی هەواڵی سەرچاوەکە پێرێز بڕی 250 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە تەرخانکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو سەرۆکە لەم هاوینەدا توشی ناڕەحەتی بووەوە بە چوونی رۆناڵدۆ  بۆ یانەی یۆڤانتۆس بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و  شکستهێنان لە کڕینی یاریزانێک بۆ جێگرەوەی ئەو یاریزانە هەتا ئێستا.”

بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە ئەمە کۆتا هەوڵی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت بۆ هاری کەین ، بەڵام ئەمجارە یانەی ریال مەدرید دەتوانێت ئەو یاریزانە بەو بڕە پارەیە رازی بکات و هەروەها پێرێز موچەیەکی 30 ملیۆن یۆرۆیشی بۆ کڕینی کەین تەرخانکردووە کە مەحاڵە رەتیبکاتەوە.

Back to top button