دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك چی لێهاتووه‌ بای چه‌ند فرۆشراوه‌ و پاره‌كه‌ی چی لێهاتووه‌

دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی عێراقی و ئێرانی، كۆی ئه‌و پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ به‌ نرخی بازاری نه‌وت له‌كه‌ركووك ده‌رهێنراوه‌، فرۆشراوه‌، بای زیاتر له‌ 12 ملیار دۆلار بووه‌، هه‌مووشی به‌ بازرگانه‌كانی ئێران فرۆشراوه‌، به‌ نیوه‌ی نرخی بازار مامه‌ڵه‌ی پێكراوه‌، له‌رێگای ته‌نكه‌ر به‌ ئێرانه‌وه‌ دابردراوه‌”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، زیاتر له‌ 5 ملیار دینار دراوه‌ته‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و حزبه‌كانی عێراقی و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و ئاینی له‌ عێراق، یه‌ك ملیار و 250 ملیۆن دۆلار دراوه‌ته‌ یه‌كێتی و چه‌ند حزبێكی سلێمانی، سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كێتی له‌ ئێران زیاتر له‌ 1 ملیارێك و 250 ملیۆن دۆلاری له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو تاوه‌كو ئێستا وه‌ری گرتووه‌، به‌ڵام ئه‌م پاره‌ له‌نێوان حزبه‌كانی سلێمانی و باڵه‌كانی یه‌كێتی دابه‌ش كراوه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی مانگانه‌ 25 ده‌فته‌ر دۆلار دراوه‌ته‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 12 تا 13 ده‌فته‌ری مانگانه‌ وه‌رگرتووه‌، نه‌وی نوێ و ئێن ئارتی، 4 بۆ 5 ده‌فته‌ر مانگانه‌ له‌ باڵێكی یه‌كێتی وه‌رگرتووه‌، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 4 بۆ 6 ده‌فته‌ر مانگانه‌ له‌ یه‌كێتی وه‌رگرتووه‌، یه‌كگرتوو، 14 بۆ 16 ده‌فته‌ری له‌ یه‌كێتی مانگانه‌ وه‌رگرتووه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، باڵه‌ جیاوازه‌كانی وه‌ك كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، یه‌كی 35 تا 45 ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه‌ له‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تاوه‌كو ئێستا، پاره‌یه‌كیش بۆ پاداشت دانراوه‌، بۆ میدیاكان ئه‌وه‌ی باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كردووه‌، پاره‌یان پێدراوه‌، له‌ 1 ده‌فته‌ر تا پێنج ده‌فته‌ر دۆلار پاره‌یان پێدراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگ بوونیان”.

لاهور جه‌نگی و بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی سه‌رباری ئه‌و پاره‌ی كه‌ له‌و 1ملیارێك و 250 ملیۆنه‌ی كه‌ دراوه‌ته‌ یه‌كێتی، كه‌ پاره‌یان وه‌رگرتووه‌، چه‌ند بیره‌ نه‌وتێكی تریان تایبه‌ت به‌ئه‌وان له‌سنوری پارێزگای كه‌ركووك به‌ره‌زامه‌ندی ئێران و میلیشیاكان به‌رێوه‌ ده‌به‌ن، كۆی ئه‌و نه‌وته‌شی كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌، له‌ كه‌ركووك بۆ سلێمانی له‌لایان لاهور جه‌نگی كرێكه‌ وه‌رده‌گیرێت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ جگه‌ له‌ پارتی كۆی حزبه‌كانی تر له‌ داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگ بوونیان مانگانه‌ پاره‌یان وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ش میدیاكانیش هاوكاری كراون، پاره‌یان پێ دراوه‌ و یان كه‌ناڵه‌كانیان سیسته‌مه‌كه‌ی گۆڕان بۆ ئیج دی، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هاوكاری به‌ناو نووسه‌ره‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی”.

 

Back to top button