شێوازی داواكاری یه‌كێتی له‌ پارتی گه‌یشتۆته‌ ئاستی پارانه‌وه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن

به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیایه‌كان، له‌ئێستادا یه‌كێتی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی داواكاریه‌كانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان گه‌یاندۆته‌ ئاستی پارانه‌وه‌ له‌ پارتی، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان پێداگره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، چونكه‌ پێشتریش له‌سه‌ر داوایی یه‌كێتی، هه‌ڵبژاردن بۆ 30ی مانگی نۆ دواخرا”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌” یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێداگری لەوە دەکات کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، ڕەھبەری سەید براھیم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگه‌یاندووه‌” دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندی بە بڕیاری پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانەوە ھەیە، بەڵام ئەگەر ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، یەکێتی خۆی ئامادە کردووە”.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ ده‌شلێـ”لەگەڵ ئەوە داین کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێت، چونکە ھەڵبژاردنێکی دیکەمان لە پێشە، بێگومان ئەگەر ھەردوو ھەڵبژاردنەکە پێکەوە بکرێت، ڕەنگە کارئاسانیی زیاتر بۆ حزبەکان و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بکات، له‌باره‌ی ئه‌وه‌شی كه‌ یه‌كێتی خۆی بۆ ساخته‌كاری ئاماده‌ كردووه‌ وه‌ك مانگی 5ی ئه‌مساڵی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ ده‌شلێـ”گوێ بەھیچ لایەنێک نادەین تۆمەتی ساختەکاریمان بۆ درووست بکات، چونکە یەکێتی ساختەکاری نەکردووە و لەو کاتەوەی پرۆسەی ھەڵبژاردن لە کوردستان بەڕێوە دەچێت،  پڕوپاگەندەی ساختەکاری بوونی ھەبووە”.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە 5ی ئابی 2018، لاھوور جەنگی کە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی بە یەکێک لە سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناساندوویانە، لە ڕێگەی میدیاکانەوە ئاشکرای کرد کە ئەو دژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە. ئەمڕۆش قوباد تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتی دووبارە ویستی یەکێتی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن دووپات کردەوە.

Back to top button