پارتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نین هه‌ڵبژاردنیش له‌كاتی خۆی به‌رێوه‌ده‌چێت
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه كه حزبه‌كان هه‌موویان له‌گه‌ل دواخستنی هه‌ڵبژاردنن به‌ڵام كه‌سیان به‌فه‌رمی ئه‌وه‌ی رانه‌گه‌یاندووه، له‌و باره‌یه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، ده‌لێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نیه، پێویست ناكات كه‌س به‌ناوی پارتیش قسه بكات به‌ڵكو پارتی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا”.
له‌و باره‌یه‌وه به‌همن كاك عه‌بدولڵا كاندیدی ژماری 77ی له‌سه‌ر لیستی ژماره 183 پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه، پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نیه و ده‌لێـ”دواخستنی هەلبژاردن بڕیاریکی هیندە خەتەرناکە کە ترس دروست دەبیت لەسەر مانەوەی ئەزموونی هەریمی کوردستان ، چونکە گەر هەڵبژاردن دوابخریت و حکومەتی عێراق پێک بێت ئەوکات گومان دەخاتە سەر شەرعی بوونی حکومەتی هەرێم و جاشەکانی ناوخۆش شاگەشکە دەبن و دیسانەوە راکردنەوە بۆ بغداد دەست پی دەکات بۆ سوکایەتی کردن بەحکومەتی هەرێم ، بۆیە پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت”.
هه‌روه‌ها بهمن كاك عه‌بدولڵا ده‌شلێـ” هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و پارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه له‌پێناوی ئه‌م حزب و ئه‌م حزب كه كێشه‌ی ناوخۆیان هه‌یه پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌كوردستاندا شه‌له‌ل نه‌كرێت، ئه‌وانه‌ی كه رۆژ تا ئێواره بنی زمان و سه‌ری زمانیان باسی دیموكراسی بوو ئێستا ده‌یانه‌وێت كێشه‌ی ناوه‌خۆی و خیانه‌ته‌كه‌یان به شه‌له‌لی دیموكراسی له كوردستاندا بپۆشن چونكه ده‌زانن كه له هه‌ڵبژاردن شكه‌ست ده‌هێنن بۆیه پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نادات پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان له‌پێناوی ئه‌م و ئه‌و شه‌له‌ل بكات”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو ڕۆژە هەریەک لە لاهوور جەنگی کە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی بە یەکێک لە سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناساندوویانە و قوباد تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ”هەموو لایەنەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی کوردستانن“. لە کاتێکدا چەندان جار سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێداگرییان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووە.