گوتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بهتووندی وهڵامی قوباد تاڵهبانی دایهوه لهبارهی دواخستنی ههڵبژاردن
له روونكردنهوهیهكدا گوتهبێژی فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستان( مهحموود محهمهد) رایگهیاندوو”ڕۆژی دووشەممە ٦ـی٨ـی٢٠١٨، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: “هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت”.
گوتهبێژی پارتی دهشلێـ”بەڕێز قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، چونکە هەر حزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لەڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە ڕای دەگەیەنێت.
گوتهبێژهكهی پارتی دیموكراستی كوردستان دهشلێـ”هەروەها لێرەوە بە ڕوونیی ڕای دەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.
دهقی روونكردهوهكه…
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێز (مەحمود محەمەد) گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
ڕۆژی دووشەممە ٦ـی٨ـی٢٠١٨، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: “هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت”.
بەڕێز قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، چونکە هەر حزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لەڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە ڕای دەگەیەنێت.
هەروەها لێرەوە بە ڕوونیی ڕای دەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.
گوتەبێژی فەرمیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی٨ـی٢٠١٨