تره‌مپ بڕیارەكەی لە دژی ئێران ئیمزا كرد

 

ئه‌گه‌ر چی پێشوتر دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمریكا،رایه‌گه‌یاندبوو كه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی پێشوتر, بڕیاری سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا ئیمزا كرد، بەم شێوەیە دوای چەند كاتژمێرێكی تر ئەمریكا سزا نوێیەكانی بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

تره‌مپ لە دوای ئیمزاكردنەكەدا رایگه‌یاند كە ئەمریكا ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا دانوستاندن بكات بەمەبەستی ئیمزاكردنی رێكه‌وتنێكی نوێ.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوای چەند كاتژمێرێكی تر بڕیارەكانی ئەمریكا بۆ سزادانی ئێران ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بەمەبەستی ناچاركردنی تاران بۆ راگرتنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له‌ كاروباری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، قەدەخەكردنی كڕین و فرۆشتنی ئاسن و ئەلەمنیۆم و كانزاكانی تر لەگەڵ ئێران دەگرێتەوە. هەروەها لێسەندنەوەی مۆڵەتەكانی گرێبەستەكانی فڕۆكەی بازرگانی، لەگەڵ سزادانی كەرتی پیشەسازی ئێران بەگشتی بەمافووریشەوە.

هەروەها لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتووەوە هەناردەی نەوتی ئێران بەتەواوی رادەگیرێ، ئالوگۆڕی بازرگانییش لە بەندەرەكانی ئێران كۆتوبەند دەكرێت.

Back to top button