حەشدی شەعبی وەک بە ھێزترین و کاریگەرترین ڕێگر لە بەردەم دەستور و عێراقێکی فیدراڵ تۆمەتبار دەکرێت

 

ڕاپۆرتی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان جەخت لەوە دەکات کە گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بوونێکی بەرجەستە و بە‌هێزیان لە عێراق هەیە و تۆربەندییەکانیان وابەستەی درواسێ کانی ئەو وڵاتەیە ئەویش بە جۆرێک لە بوارە جیاوازەکانی سەربازی و ئەمنی و سیاسی و ئابووری و بازرگانی ڕۆڵیان هەیە و چالاکن، دەتوانن ھاوشێوەی دەوڵەتێکی کارا لەگەڵ درواسێ و ھاوپەیمانەکانیان لە دەرەوەی سنوور رێکەوتن و ئۆپەراسیۆن چالاکی ھاوبەش ئەنجام بدەن .بۆیە بوونی پێکھاتەی حەشدی شەعبی لە ناو دەوڵەتێکی فیدراڵی پەرلەمانی فرە نەتەوە دەبێتە مایەی لاوازبوونی ئەو دەوڵەتە فیدراڵیە و تێکشکاندنی ئەو پایە سەرکیانەی کە عێراقی لە سەر دروست بووە، و لە ئێستا دا حەشدی شەعبی وەک دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا کار دەکات ئەمەش هەڕەشەیەکی مەزنە بۆ سەر دەستوری دەوڵەت و دام و دەزگاکانی و بۆتە لەمپەرێکی گەورە لە بەردەم ھەر ھەوڵدانێک بۆ دووبارە دروست کردنەوەی دەوڵەتێک کە بێەوێ یاساکانی بەر کار بێت و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆھاوڵاتیانی دابین بکات .

گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان ئاماژە دەکات بەوەی ئەگەر لە داهاتوودا کێشەی چەکدارەکانی گروپەکانی حەشدی شەعبی چارەسەر نەکرێن و لەگەڵ پێکھاتەی وەزارەتەکان و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان و کۆمپانیاکان کاریان بۆ فەراھەم نەکرێت، تەنھا رێگەی تێکەڵ کردنیان بە سوپا و ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بگردرێتە بەر ئەوا پێکھاتە و ئایدەلۆژیا و پەروەدەی کۆی ھێزە سەربازی و ئەمنیەکانی عێراق دەکەوێتە مەترسیەوە و ئەگەری روودانی قەیرانی گەورەتر و خوێناوی تر خۆش دەبێت ،چونکە ھەریەک لە پێکھاتەکانی حەشدی شەعبی خاوەن مەرجەعی سیاسی ومەزھەبی و ئاینی جیاوازی خۆیەتی ناتوانرێت لە ژێر فەرمان و سەرکردایەتیەکی یەکگرتووی ھاوبەش بمێننەوە .

ڕاپۆرتی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان کە بە ناونیشانی ( گروپە نیمچە سەربازیەکان لە عێراق: لەمپەر لە بەردەم بونیادنانەوەی دەوڵەتی کارا) بڵاو کراوەتەوە ، چەند جارێک ئاماژەی داوە لە ئەگەری مانەوە و ھێشتنەوەی ئەم ھێزانەی حەشدی شەعبی وەکو ئەو ژمارەیەی کە لە جەنگی دژی تیرورستانی داعش ڕۆڵیان پێ درابوو بمێننەوە، ئەوا عێراق دووچاری داروخان لێکترازانێکی گەورەتر دەبێت، پرۆسەکانی جێبەجێ کردنی بەندە دەستوریەکان و ھەلبژاردنەکان و بونیادنانەوە و گەشەکردن و چاکسازی دادپەروەری کۆتایی و دەرئەنجامەمەکانیان بە شکستی کۆتای دێیت رێژەی کوچ و ھەژاری و جیابوونەوەی پێکھاتە کارگیریە دەوڵەتیەکان و نارەزایی و مانگرتنی خویناویتر و بەھێزبوونەوەی داعش و پەککەوتنی ئیدارەی دەوڵەت لە داھاتوودا رووبەرروی دەوڵەتی عێراق دەبێتەوە .

سەرچاوە

‏International Crisis Group

Back to top button