داعش چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌روو ده‌كه‌ین بۆ كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی موسڵ

 

له‌گه‌ڵ زیاد بوونی جموجۆله‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌ داگیركراوه‌كانی سنوری كه‌ركووك و موسڵ, له‌ ئێستادا هۆشداری ده‌دریت له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش, به‌رپرسێكی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، جموجوڵی داعش له‌ موسڵ و ده‌وروبه‌ری زیادیكردوه‌و چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ ناوچه‌ی جیاجیاكانی ئه‌نجامداوه‌ و شاره‌كه‌ له‌ لیواری ته‌قینه‌وه‌ی داعشدایه‌، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، به‌ پێی زانیارییه‌كان 2 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ سوریاوه‌ دزه‌یان كردۆته‌ ناو خاكی عیراق.
سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ “به‌هۆی لاوازی هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی، جموجوڵی چه‌كدارانی داعش له‌ موسڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه‌”، وتیشی “داعش رایگه‌یاندوه‌ هه‌ركاتێك فه‌رمانیان پێبكرێت، ئه‌وا جارێكی دیكه‌ ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ كرده‌و چالاكییه‌كانی خۆیان له‌و شاره‌دا”.
سه‌عید مه‌موزینی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ “پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق، مشوری ئه‌م دۆخه‌ی موسڵ بخوات كه‌ له‌ ئێستادا بێ حاكمه‌ و باشترین رێگه‌ چاره‌ش بۆ ره‌وشی موسڵ، به‌ ئیداره‌دانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان له‌ دژی داعش و سوپای عیراق ده‌بێت”.

Back to top button