وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: پاساوی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن زۆر لاوازه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان, داوایانكرد هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت, وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه پاساوی لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان، بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان زۆر لاوازه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، د. محه‌مه‌د عه‌لی یاسین گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه “پارته سیاسیه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه پاساوێك بدۆزنه‌وه و هه‌ر چۆنێك بێت پارتی به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمه‌تبار بكه‌ن”.
د. محه‌مه‌د عه‌لی ده‌ڵێت: “پارته سیاسیه‌كان هه‌موو رێگایه‌كیان گرته به‌ر، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه سه‌ر و پارتی وه‌كو هه‌رجار ئاماده‌یه و ئه‌مجاره به گوڕوتینێكی گه‌وره‌تر خۆی بۆ ئه‌م پرۆسه دیموكراسییه ئاماده كردووه”.
گوتیشی: “ئێستاش كه ئه‌و لایه‌نانه ده‌بینین كاته‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه، به موناسه‌به و بێ موناسه‌به، سه‌ركرده و سیاسیه‌كانیان خواستی خۆیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌خن و تا ئه‌و ڕاده‌یه كه ماف به خۆیان بده‌ن به ناوی هه‌موو پارته‌كانه‌وه قسه بكه‌ن”.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه “ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژادنه‌كانی په‌رڵمانی كوردستان نین و پاساوه‌كانی لایه‌نه‌كان، به تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان، بۆ دواخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه دیموكراسیه لای ئێمه زۆر لاوازن”.