گۆڕان وەڵامی قوباد تالەبانی دەداتەوە، ئێمە لەگەڵ هەلبژاردنین لەکاتی خۆی

دوای ئەوەی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لە مەرسیمێک لە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی سلێمانی گوتی ، هه‌موحزبه‌كان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنن، به‌ڵام ناوێرن بیدركێنن، پەرلەمانتارێکی گۆڕان وەڵامی قوباد تالەبانی دەداتەوە.

شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووە، باشتر بوو ئه‌و به‌ڕێزه‌ به‌ ناوی حزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ قسه‌ی بكردایه‌، نه‌ك به‌ناوی حزبه‌كانی تره‌وه‌، لانی كه‌م ئێمه‌ وه‌ك گۆڕان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان گوتیشی ئێمه‌ وته‌بێژی فه‌رمی خۆمان هه‌یه‌ و له‌ رۆژانی رابردوودا به‌ راشكاوی رایگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنن و خۆیان بۆ ئاماده‌كردووه‌.
گوتیشی: “ئێمه‌ خوازیارین هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیشه‌وه‌، هه‌مووی له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان له‌ هه‌ر چوار ساڵ جارێك بچه‌سپێت”.

 

Back to top button